یاسا و ڕێنمایەکان

وێبسایتی دەسی دوو ئێستە پێگەیەکی گەورەو بەهیزی هەیە لە کوردستان و ناوچەکە ، وە لە پلەی یەکەمی بازاڕی ئۆنلایندایە لە سەرتاسەری عێراق ، 
بۆیە چەند یاسایەکمان داناوە بۆ دابەزاندنی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لەسەر وێبسایتەکەمان دادەنرێن ، لەوانە > 
١- دابەزاندنی هەر کەلوپەلێک کە زیانی بۆ بەرژەوەندی گشتی هەبێت و رێگە پێنەدراوبێت لە بازارەکاندا ، لەسەر وێبسایتەکەی ئێمەش مافی بلاو کردنەوەی نیە . 
٢- دابەزاندنی ژمارە مۆبایلی هاوڵاتیان بە شێوەی نادروست و بۆ ناو زڕاندن ڕێگەی پێنادرێت و فلتەر دەکرێت لەلایەن ستافی دەسی دوو پێش بڵاو کردنەوەی . 
٣- هەر کەلوپەلێک یان هەر ڕیکلامێک بلاو دەبێتەوە پێویستە زانیاری فرۆشیاری تێدابێت گەر تەنها ژمارەی مۆبایلیش بێت بە ڕاست و دروستی بە پێچەوانەوە مافی بلاوبونەوەی نیە . 
٤- کارمەندان و ستافی دەسی دوو بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان بە مامەڵە کردنی کڕیار و فرۆشیارەوە نیە و هەردوولا خۆیان راستەوخۆ مەمەڵە دەکەن و دەسی دوو تەنها کاری بڵاو کردنەوەی کاڵاکانە . 
٥- بە هەموو شێوەیەک هاوکاری لایەنە ئەمنیەکان دەکەین لەکاتی بونی هەر کێشەیەک و هەر زانیاریەک لای ئێمە هەبێت راستەوخۆ دەیدەین بە لایەنی پەیوەندیدار بە ڕێکاری یاسایی .
                                                               سوپاس بۆ بەشداریتان لە وێبسایتی دەسی دوو .